ئەگەر پێویست بوو لە داهاتوودا دەکرێن بە گرێبەست

چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژی لادراو چی بەسەردێت

+964

ژێوار خدر

دوای ئەوەی فەرمانی بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرکرا، بەشیک لە مامۆستایانی وانەبێژ کە لە کارەکانیان لادرا بوون، ناڕەزایەتییان دەربڕی و داوایان لە حکومەت کرد، ئەوانیش هاوشیوەی مامۆستایانی دیکەی وانەبێژ دابمەزرێن.

964 بۆ زانینی چارەنووسی ئەو مامۆستا لادراوانە و زانینی وادەی بە گرێبەستکردنیان، بەدواداچوونی کرد، سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە 964ـی وت، “ئێمە فۆرمێکمان بۆ پەروەردەکان نارد، بۆ ئەوەی وانەبێژە لادراوەکان پڕی بکەنەوە، ئێمە لێرە لە وەزارەتەوە داتابەیسێک دروست دەکەین، لە داهاتوودا هەر کاتێک پێویست بە دانانی مامۆستا هەبوو لە هەر پەروەردەیەک، تەنیا ئەو مامۆستایانە دادەندرێن، کە لادراون.

وتیشی، بڕیارەکە بۆ ئێستا نییە و بە گوێرەی پێویستی لە داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت.

کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی وانەبێژان بۆ 964 قسەی کرد و لەمبارەیەوە وتی، مامۆستایانی وانەبێژی لادراو ئەو مامۆستایانەن، کە پێشتر بە هۆکارەکانی، گواستنەوە، دایکایەتی یان گەڕانەوەی مامۆستای میلاک لە کارەکانیان لادراون، یان بە خواستی خۆیان و بە هۆکارێکی تایبەت دەستبەرداری وانەبێژی بوون.

وتیشی، بڕیاری بە گرێبەستبوونی ئەو مامۆستایانە، لە دەستی پەروەردەکاندا نییە و بە تەواوی لە دەستی وەزارەتدایە.

سەبارەت بە ژمارەی مامۆستایانی لادراو، نوێنەری گشتیی وانەبێژان وتی، ژمارەیان نزیکەی هەزار و 450 مامۆستایە.

لە راپەڕینیش مامۆستایانی وانەبێژی لەكارلادراو گردبوو...

لە راپەڕینیش مامۆستایانی وانەبێژی لەكارلادراو گردبوونەوە