کوردانەی 964 لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی

من هۆلاکۆ بەزێن و بابانم نە مەحکومی عەجەمم نە سوخرەکێشی ئالی عوسمانم

964+

ژووری هەواڵ

من کوڕێکی هەولێریم، شانازی دەکەم بە شارو خاک و نیشتیمانی خۆم
ئەمڕۆ بۆ یادی سلێمانی دەڵێم: هەی شاری شاران قوربانی تۆم

من ئەمڕۆ قەڵای هەولێرم، هەروەک چۆن لوتکەی گۆیژەی سلێمانیم
من ئەمڕۆ شەکرە شارم، لەگەڵیدا شاری هەڵمەت و قوربانیم

من ئەمڕۆ حەسەن سیساوەم حەیران بۆ سلێمانی دەڵێم
من ئەمڕۆ مەخمورم لە دوورەوە بۆ جوانی سلێمانی دەکوڵێم

من ئەمڕۆ هۆلاکۆ بەزێن و بابانم
نە مەحکومی عەجەمم نە سوخرەکێشی ئالی عوسمانم

من ئەمڕۆ سێکوچکەی نالی و سالم و کوردیم
دەشتی و عەونی و کانی و موفتیم

(هەسپە هەورەکە)ی پەشێوو (بۆننامەکە)ی بێکەسم
(دڵە سپییەکە)ی بەهجەت و (سکاڵا)کەی زیادم

من ئەمڕۆ کوران و تەیراواو باداواو سێتاقانم
مەڵکەندی و دەرگەزێن و سەرشەقام و کانی ئاسکانم

ئەمە بەرنامەی ئەمجارەی کوردانەیە و بۆتان لە کۆتایی بەرنامەکە  دەڵێت، لە هەولێرەوە بەرز و پیرۆزبێت یادی 240 ساڵەی درووستبوونی شارە حەیاتەکە، شاری سلێمانی