"پشتکردن لە کورد کارەساتێکی ئەخلاقییە"

بەڕێوەبەری پێشووی CIA لەسەر رۆژئاوا هاتەدەنگ

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەری  پێشووی CIA لەسەر رۆژئاوا هاتەدەنگ و رەخنەی توند لە سەرکردایەتی وڵاتەکەی دەگرێت، چونکە دەڵێت ” پشتکردن لە کورد کارەساتێکی ئەخلاقی”.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری پێشووی دەرەوە و بەڕێوەبەری CIA ی لە تۆڕی X نوسیویەتی، پشتکردن لە هاوپەیمانە کوردەکانمان کارەساتێکی ئەخلاقی و ستراتیژی دەبێت.

پۆمپیۆ، لەگەڵ ئەم دوو دێڕە نووسینەی پۆستێکی سی اتۆری ئەمریکر لیندزی گراهامی بڵاوکردووەتەوە، کە دەڵێت “بەرژەوەندییەکی بەهێز و گەشەسەندنی دوولایەنە لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکادا هەیە، سەبارەت بە تێکچوونی دۆخی سوریا، کۆدەنگییەکی پتەو هەیە لەسەر ئەوەی کە دەبێت ئەو کوردانە بپارێزین کە بۆ ئێمە بوون لە لەناوبردنی خەلافەتی داعش”.

بەڕێوەبەری پێشووی CIA لەسەر رۆژئاوا هاتەدەنگ