لە سۆران

شەش تۆن رۆن و ئەنتی فرێزی ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیرا

توانا نەقی

شت نەما بە ئێکسپایەر بفرۆشترێت رۆن و گریسی ئۆتۆمبێل نەبێت، ئەمڕۆ لە سۆران دەستگیراوە بەسەر چەند تۆنێک لە رۆن و گریس و ئەنتی فرێزی ئۆتۆمبێل و شوێنەکەش سزا دراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران بڵاویکردەوە، لیژنەی پشکنینەکانیان دەستیان کردووە بەسەر بڕی شەش تۆن رۆن و هایدرۆلیک و ئەنتی فرێزی ئۆتۆمبێل کە ماوەکەیان بەسەرچووە.

دەشڵێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر شوێنەکە گیراوەتە بەرو شوێنی فرۆشتنەکەش داخراوە.