هاتوچۆی هەولێر دەڵێت جارێ تاقیكردنەوەیە
ئەمشەو چەند كامێرایەكی دیكەی تۆماركردنی سەرپێچی لە هەولێر دەكەونەكار
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچوی هەولێر كەمێك پێش ئێستا راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، هەر ئەمشەو دوای كاتژمێر 12:00 ژمارەیەك كامێرای دیكەی تۆماركردنی سەرپێچی لە چەند ناوچەیەكی هەولێر دەكەونەكار، بەڵام جارێ بە شێوەی تاقیكردنەوەیە
لە راگەیاندراوەكەی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە: ” شوفێرانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کە دوای کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر، له و شەقامانە دەكەونەكار، كە لیستی هاوپێچ ئاماژەی پێکراوە و جارێ بە شێوەی تاقیکردنەوە (تێست) دەبن تا رێکەوتی 20.11.2024 کاتژمێر 12:00ی شەو.
هەروەها ئاماژە بەوە دەكەن “لە دوای ئەم کات و رێكەوتە، سەرپێچیەکانی تیژڕۆیی تۆمار دەکرێن لە سیستمی سزادانی هاتوچۆدا.
پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر تێبینیی ئەوەشی داوە، لە زۆربەی ئەو شەقامانەی لە لیستەکەدا ئاماژەی پێکراوە لە پێشووتر کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی گەڕۆک هەبووە، بەڵام ئێستا کراوە بە کامێرای جێگیر.
“بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هاتوچۆ و کەمکردنەوەی روودوای هاتوچۆ و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، ئەو شەقامانەی کامێرای لێ نەبووە، کامێرای لێ دانراوە، داوا لە شوفێرانیش دەکەین پابەندبن بە خێرایی رێگەپێدراو و خۆیان بپارێزن لە تیژڕۆیی” لە راگەیاندراوەی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە.
لیستی شوێنەكانیش بەم جۆرەیە: