لە راپەڕین
شەش تۆمەتباری رووداوی شەڕەکەی دووگۆمان دەستگیرکران
964+
شۆڕش قادری
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 11.11.2024 لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا لە گوندی دووگۆمانی ناحیەی سەنگەسەر، کەسێک کوژرا و دوو کەسیش بریندار بوون، پۆلیس دەڵێت، لەسەر رووداوەکە شەش کەس دەستگیر کراون.
پۆلیسی راپەڕین... هۆکاری شەڕەکەی دووگۆمان کێشەیەکی کۆن بووە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “دوای ئەوەی بەهۆی گرژی نێوان دوو بنەماڵە لە گوندی دووگۆمان هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و دووانی تریش برینداربوون کە سەرجەمیان بران، دەستبەجێ دەستکرا بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و دوای ئاشکراکردنی ناسنامەیان، بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە شەش تۆمەتبار لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی راپەڕین و پۆلیس دەستگیرکران و بەپێی ماددەی 406 لە یاسایی سزادانی عیراقی راگیراون”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەناو دەستگیرکراواندا تۆمەتباری سەرەکەیش هەیە کە بە ئۆتۆمبێل لەو سێ برایەی داوە و دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا لە جۆری نیسان دەبڵ – پیکاب.
هەربەپێی راگەیەنراوەکە، بارودۆخەکە لەلایەن ئاسایشی راپەڕین و ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و پۆلیس کۆنتڕۆڵ کراوە.
پێشتر پۆلیسی راپەڕین رایگەیاندبوو، شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆنەوە روویداوە و کەسەکانیش ئامۆزای یەکترن، ئەو کەسەشی گیانی لەدەستداوە، لە رەگەزی نێر و لەدایکبووی ساڵی 1989ـیە.