رێكخراوێكی ژینگه‌یی لە فەوتان رزگاری كرد
درهختە واشنتۆنیاكهی چه‌مچه‌ماڵ به سه‌لامه‌تى له دەروازەی شار چێندرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له چه‌مچه‌ماڵ دارێكی واشنتۆنیا له‌ناو خانووی ماڵێكدا گواسترایه‌وه ناو پاركێكی ئه‌م قه‌زایه و چێندرایه‌وه، چونكه وه‌ك سه‌رۆكى رێكخراوێكی ژینگه‌یی ده‌ڵێت، خانووى ئه‌و ماڵه تێكدهدرا، دواى پێزانینیان له‌گه‌ڵ شاره‌وانى رێككه‌وتن كه له شوێنێكى به‌رچاو بچێندرێته‌وه.
داره‌كه ته‌مه‌نى نزیكه‌ى 20 ساڵه له خانوێكی گه‌ڕه‌كى راپه‌ڕین دوو بوو كه شوێنێكی بازرگانى قه‌زاكه‌یه.
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه به 964ـى وت، له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه خاوه‌ن خانووێك ده‌یه‌وێت خانووه‌كه‌ى تێكبدات، به‌ڵام مه‌ترسی له‌سه‌ر دارێكی به‌ته‌مه‌ن هه‌یه كه له‌ناو حه‌وشه‌ى ماڵه‌كه‌دا هه‌یه.
وتیشی “بۆ ئه‌وه‌ى داره‌كه لە فەوتان بیپارێزین، له‌گه‌ڵ لێپرسراوی بەشی باخچەکانی شارەوانیی چەمچەماڵ، بڕیارماندا داره‌كه بە شێوەیەکی زانستیانە بگوازرێتەوە بۆ ناو یەکێک لە پارک و شەقامەکانی شار”.
ئاماژه‌ى به‌وەش كرد، سەرەڕای باران بارین و ناجێگیربوونی کەشوهەوا، ئەمڕۆ دووشه‌ممه تیمی سەرۆکایەتی شارەوانیی چەمچەماڵ هەستان بە گواستنەوی درەختەکە، لە دەروازەی شار جێگیریان کرد و جارێکی‌تر روواندیانەوە.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ى كه له كاتى گواستنه‌وه‌ى دره‌خته‌كه تۆماركراون، ده‌رده‌كه‌وێت كه دره‌خته‌كه زۆر گه‌وره‌یه و له رێگه‌ى بارهه‌ڵگرێكی فلاته‌وه ده‌گوازرێته‌وه ئه‌و شوێنه‌ى لێی ده‌چێندرێته‌وه، تیمه‌كانى شارەوانیش له رێگه‌ى حه‌فاره‌وه خه‌ریكی هه‌ڵكه‌ندنى چاڵێكن و دواتریش درهخهتهیان له دهروزاهى چه‌مچه‌ماڵ چانده‌وه.