تا سبەی ئێوارە
باران و سەرما بەردەوام دەبێت
964+
ژێوار خدر
بارانەکە دەستیپێکرد و پلەکانی گەرماش دادەبەزن، هەر لە ئیستاوە نەوت بکەنە سۆپاکانتان چونکە، ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان نمە باران دەبێت و کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، لە هەندێ ناوچەی هەرێم نمە بارانەکە دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و بروسکە.
بەپێی کەشناسی هەرێم، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 11.11.2024، کاریگەری بارانەکە لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین زیاتر دەبێت.
دەشڵێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو، دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە و سبەیش لەکاتەکانی بەیانی کەمێک نمە باران لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنووریەکان دەبارێت و لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری دابارین لاواز دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 25 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 20 پلەى سیلیزى
دهۆک : 22 پلەى سیلیزى
کەرکوک :25 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە :20 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 21 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 11 پلەى سیلیزى
سۆران : 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 27 پلەى سیلیزى
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 23 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 22 پلەى سیلیزى
دهۆک : 22 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە :21 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 22 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 11 پلەى سیلیزى
سۆران : 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان :28 پلەى سیلیزى