پەیوەندى بە باهۆزى رافائیلەوە هەیە

نرخى نەوت بەخێرایى دابەزى

وریا فەتاح

دواى یەکلایى بوونەوەى ئەنجامى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکا، نرخى نەوت کەمێک بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى، بەڵام چەند رۆژێکە نرخەکەی جێگیرە و گۆڕانکاری ئەوتۆی نەبینیوە، کەچى لە دوێنێوە بەرەو دابەزینێکى خێرا رۆیشتووە.

ئەمڕۆ شەممە 9.11.2024 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕی جیهانیدا بە 73.87 دۆلارە و بەڕێژەى 1.73 دۆلار تووشى دابەزین بووە، هاوکات یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساسیش بە 70.38 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەڕێژەى 1.98 دۆلار دابەزیوە.

چەند رۆژێک بوو نرخى نەوت تا رادەیەک جێگیر بوو، بەڵام کەمبوونەوەى بەرهەمهێنانى نەوت بەهۆى باهۆزى رافائیلەوە، نرخى نەوتى بەرەو دابەزین برد.