دەنگی پێویستی بەدەستهێنا

ترەمپ بە فەرمی بووەوە بە سەرۆکی ئەمریکا

964+

شۆرش قادری

دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بە فەرمی بوو بە 47ـەمین سەرۆکی ئەو وڵاتە.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ 277 ئەندامی دەستەی بەربژێرانی بردووەتەوە و کامالا هاریسی رکابەریشی 224 ئەندامی بەدەست هێناوە، بەوەش ترەمپ سەرکەوتنی لە هەڵبژاردن بەدەستهێناوە و بووەتە 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا.

دۆناڵد ترەمپ: سوپاس بۆ گەلی ئەمریكا سەرۆكی ژمارە 47یان ه...

دۆناڵد ترەمپ: سوپاس بۆ گەلی ئەمریكا سەرۆكی ژمارە 47یان هەڵبژارد

چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا دۆناڵد ترەمپ لە پاڵم بیچ لە فلۆریدا بۆ هەوادارانی قسە کرد و وتی، “ئێوە سەرۆكی ژمارە 47تان هەڵبژارد، من لە پێناو ئێوەدا دەجەنگم و ناوەستم تا گەشانەوە پێشكەش بە ئەمریكا دەكەم، گەلی ئەمریكا رێگامان پێدەدات ئەمریكا شكۆدار بكەین”.

دواتر سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی وەك یەكەم سیاسی و سەركردە لە عێراق و هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ كرد و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس نووسی، “گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرۆكی هەڵبژێردراو دۆناڵد ترەمپ و جێگرەكەی جەی دی ڤانز دەكەم بەبۆنەی سەركەوتنیان لە هەڵبژاردن”.

دۆناڵد ترەمپ لە پەنسلڤانیا لە پێشەوەیە

دۆناڵد ترەمپ لە پەنسلڤانیا لە پێشەوەیە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەكا...

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەكات