" ناسنامەی بۆ کەسوکاری داعش دروستكردووه‌"

فەرمانبەرێکی باری شارستانی کەرکوک  به‌ 10 ساڵ زیندانى حوكمدرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دادگاى باڵاى تاوا‌نه‌كانی عێراق بڕیاری 10 ساڵ زیندانى به‌سه‌ر كه‌سێكدا سه‌پاند، كه‌ ناسنامه‌ى بۆ كه‌سوكارى چه‌كدارانى داعش له‌ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى بڕێك پاره‌ دروستكردووه‌.

ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و كه‌سه‌ فەرمانبەرێکی فەرمانگەی باری شارستانیی کەرکوکه‌ و پۆستەکەی خۆی بەکارهێناوە بۆ دروستكردنى ئه‌م ناسنامانه‌.

بڕیارى حوكمدانى ئه‌م فه‌رمانبه‌ره‌ به‌پێی بڕیارى ژماره‌ 160/دووه‌مى ساڵى 1983ـى هه‌مواركراو بووه‌.

دادگاى باڵاى فیدڕاڵى سكاڵاى 102 هاوڵاتیه‌كه‌ى هه‌رێمی...

دادگاى باڵاى فیدڕاڵى سكاڵاى 102 هاوڵاتیه‌كه‌ى هه‌رێمی كوردستانى ره‌تكرده‌وه‌