لە زاخۆ

ماتۆڕسوارێکی 16 ساڵی گیانی سپارد

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

شۆفێری ماتۆڕێک گیانی لەدەست دا، دوای ئەوەی لە نزیک ئەکادیمیای سەربازی زاخۆ کۆنتڕۆڵی لێخوڕینی خۆی لەدەست دا و خۆی کێشاوە بە شۆستە و داری سەر شەقامە سەرەکییەکە.

درەنگانی شەوی رابردوو رووداوەکە روویداوە، گەنجەکە تەمەنی 16 ساڵە و ناوی (س . ز).

گەنجەکە سەرەتای رووداوەکە بە برینداری گەیەندراوەتە فریاکەوتنی زاخۆ، بەڵام بەهۆی سەختی رووداوەکە دوای دوو کاتژمێر گیانی سپارد.

هاوڕێیەکی نزیک ئەو گەنجە کە ویستی ناوی ئاشکرانەکرێت، بە 964 وت، “ماوەی شەش مانگە (س . ز)ی کۆچکردوو ماتۆڕێکی بۆ خۆی کڕیبوو و بەردەوام هاتوچۆی پێ دەکرد”.

ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستیی زاخۆ بە 964 وت، “رووداوەکە بەجۆرێک سەخت بووە، دوای گەیاندنی بۆ فریاکەوتنی زاخۆ ئەوەی پێویست بێت کتوپڕ پزیشکەکان بۆیان کردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی برینەکەی زۆر سەخت بووە، گیانی لەدەستداوە”.

لەلایەکی دیکەوە، ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964 وت، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەیسە کراوەتەوە و هەموو هەنگاوێکی یاسایی دەگرینەبەر”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ماتۆرسوارێکی هیندی ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لە دەستدا

ماتۆرسوارێکی هیندی ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لە دەستدا