قازانج سەری مایەی خواردووە
کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی کێشەی بەبازارکردنیان هەیە
+964
دیلان محەمەد جەزا
کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بە شەش مانگ80 ملیار دینار زەرەریان کردووە
ئەمەش بەهۆی کێشەی بە بازاڕکردنی بەرهەمەکانیانەوەیە
نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان بە 964 وت، ”ڕێگە نەدان بە ڕۆشتنی مریشک لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ خواروی عێراق گەورەترین کێشەیە بۆ خاوەن کێڵگەکان، ڕێگە نادرێت مریشکی زیندوو لە بازگەکانی حکومەتی عێراقەوە بەفەرمی بڕوات ئەمەش زیانی زۆری لەسەر فرۆشتن و بەرهەم هێنان درووستکردووە”.
وتیشی، لەسەرەتای مانگی پێنجی ئەمساڵ تا سەرەتای مانگی 11 بۆ نموونە چوار هەزار هۆڵ وەربگرین هەر هۆڵێک 20 ملیۆن زەرەری کردووە.
باسی لەوەشکرد، ئەو زیانانە زیاترن لە 80 ملیار دینارکە بەر کێڵگەکانیان کەوتووە حکوومەتی هەرێم هیچ دەنگێکی نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
باسی لەوەشکرد، کێشەی بەبازاڕکردن نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان، گرانبونی سوتەمەنی ، بەرزبونەوەی نرخی عەلەف و گرانبونی نرخی جوچکیان هەیە.
دوو مانگ لەمەوبەر کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان سەردانی بەغدایان کرد بە مەبەستی یەکلاییکردنەوەی کێشەکە ئەوکات نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بە 964ی وت، “لەگەڵ پەرلەمانتار و پارێزەری بە ئەزموون دانیشتوون و گفتوگۆی سکاڵا تۆمار کردنەکەیان کردووە، بەڵام یاساییە بە ئەزموونەکان پێیان وتوون، دادگای فیدراڵی سکاڵاکە وەرناگرێ و بازگە عێراقییەکان ئەوەندەی دیکە جدی تر دەبن، لە رێگری هەناردەی مریشک”.
پێویستیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە گۆشتی مریشک، 147 هەزار تۆنە لە ساڵێکدا، رێژەی بەرهەمیش 240 هەزار تۆنە، لەو ژمارەیەش ساڵانە 93 هەزار تۆن بڕی زیادەی بەرهەم، رەوانەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت و لەوێ بە بازاڕ دەکرێت.
ژمارەی کێڵگە پەلەوەرییە مۆڵەت دارەکان، بەپێی داتایەکی وەزارەتی کشتوکاڵ لە سەرەتای ئەمساڵ:
– هەولێر؛ 576 کێڵگە
– سلێمانی؛ 727 کێڵگە
– دهۆک؛ 344 کێڵگە
– هەڵەبجە؛ 35 کێڵگە
– گەرمیان؛ 158 کێڵگە
پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان