179 پەرەى سپییە

بە کتێبێک گاڵتە بە کامالا هاریس دەکرێت

964+

ژوورى هەواڵ

دەستکەوتەکانى کامالا هاریس وەک چوار ساڵى جێگرى سەرۆکى ئەمەریکا دەکرێت بە کتێب، بەڵام ناوەڕۆکەکەى پەڕەى سپییە، ئەمەش وەک ئاماژەیەکە بۆ ئەوەى کە لەو ماوەیەدا کامالا هیچ دەستکەوت و پڕۆژەیەکى نەبووە.

کتێبەکە بە قەبارەى 179 لاپەڕەیە، ناونیشان و پێڕستەکانى نوسراوە، بەڵام کاتێک لاپەرەکان هەڵدەدەیتەوە هیچ نوسینێکى لەسەر نییە و تەنیا پەڕەى سپییە.

نوسەرى کتێبەکە، وەک گاڵتەکردن بە کامالا هاریس لە کاتى کەمپەینى بانگەشەى هەڵبژاردن ئەو کتێبەى نوسیووە و نرخەکەى 16 دۆلارە و نەیارانى کامالا دەیکڕن و بە دیارى پێشکەش بە یەکترى دەکەن.

کاتێک بەرگ و ناونیشانى کتێبەکە و ژمارەى پەڕەکانى دەبینى، وا هەست دەکەیت ئەو خانمە لە ماوەى چوار ساڵى وەک جێگرى سەرۆک دنیایەک دەستکەوتى هەبووە، بەڵام نوسەرى کتێبەکە پێمان دەڵێت، هاریس لە بوارى ئابورى و ئاسایش و کۆچبەران، هیچ دەستکەوت و پڕۆژەیەکى نەبووە و پەڕەى سپییە.

کامالا هاریس بە فەرمی بووە بەربژێری پارتی دیموكرات بۆ ...

کامالا هاریس بە فەرمی بووە بەربژێری پارتی دیموكرات بۆ هەڵبژاردن