كۆمیسیۆنی باڵا
وادەی تانەدان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی کوردستان كۆتایی هات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەم ئێوارەیە “یەكشەممە 3.11.2024″ رایگەیاند، وادەی تانەدان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هات و كاری لەسەر دەكەن.
جومانەی غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە 964ی راگەیاند، ئەمڕۆ دواوادە بوو بۆ تانەدان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی كوردستان.
وتیشی، 41 تانە پێشكەش كراوە، 25 لە سلێمانی، 12 لە هەولێر، 3 لە دهۆك و 1 لە هەڵەبجە”.
ئاماژەی بەوەش دا، حەوت رۆژ لە بەردەم كۆمیسیۆن هەیە بۆ ئەوەی كار لەسەر وەرگرتنی وەڵامی تانەكان بكات و بۆ دەستەی دادوەری بنێرێت، هەروەها دەستەی دادوەری 10 رۆژیان هەیە بڕیار لەسەر تانەكان بدات، ئەمەش بە پێی یاسای ژمارە 31ی ساڵی 2019ی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن.
رۆژی 20.10.2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، كە كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرشتیی كرد.
هەڵبژاردن كۆتایی هات و قیرتاوكردن دەستیپێكردەوە
کۆمیسیۆن
"هێماکانی هاتوچۆی ناوشاریان شاردبووەوە"
لە کفری هەڵمەتێک بۆ لابردنی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکرد
بوون به 55 سكاڵا
10 سكاڵای دیكه لهسهر سهرپێچییهكان لە كۆمیسیۆنهوه تۆماركراون
"هیچ سکاڵایەک تۆمار نەکراوە"
رێژەی دەنگدانی تایبەت لە کەرکوک 55٪ بوو
زۆرترینیان له سلێمانییه