ساختەکارى تێکەوت؟

دەنگ بە ترەمپ دەدات بۆ کامالا دەچێت

964+

ژوورى هەواڵ

چەند رۆژێکە گرتەیەکى ڤیدیۆى لە ئەمەریکا بڵاوبووەتەوە، کە دەنگدەرێکى ویلایەتى کنتاکى دەیەوێت دەنگ بە ترەمپ بدات، بەڵام دەنگەکە بۆ کامالا هاریس دەچێت.

بەپێى ڤیدیۆکە، دەنگدەرەکە پەنجە دەخاتە سەر چوارگۆشەى دەنگدان بە ترەمپ، بەڵام ئامێرەکە نایخوێنێتەوە و یەکسەر دەنگەکە بۆ کامالا هاریس دەچێت، کاتێکیش بەردەوام دەبێت لە هەوڵدان، کارتەکەى لەکار دەکەوێت.

ئەم دیمەنە گومانى ساختەکارى دروستکردووە و هەندێک کەس دەڵێن، دەنگەمان بە ئەلیکترۆنى لە قازانجى کامالا هاریس دەستکار دەکرێن، بەڵام بەرپرسانى ویلایەتى کنتاکى دڵنیایى دەدەن کە ئەوەى روویداوە هەڵەیەکى تەکنیکى بووە، ئەگینا ئامێرەکان بە باشى کاردەکەن.

ترەمپ باس لە دەركردنی پەنابەران دەكات و كامالاش بە پاڵ...

ترەمپ باس لە دەركردنی پەنابەران دەكات و كامالاش بە پاڵپشتیی ژنە هونەرمەندێك دەركەوت