سبەینێ دوا مۆڵەتە و چوار ملیۆنەکە تەسلیم بکەن
ئەوانەى ناویان بۆ حەج دەرچووە ئاگاداربن
964+
وریا فەتاح
حەج و عومرەى هەرێم، ئاگادارى ئەو هاوڵاتیانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ پڕۆسەى حەجى 2025 دەرچووە، سبەینێ دوا مۆڵەتە بۆ راییکردنى مامەڵەکانیان و دانانى چوار ملیۆن دینار وەک گوژمەى یەکەم.
کاروان ستوونى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گشتی حهج و عومرەى ههرێمى كوردستان به 964ـى وت،”لە رۆژى 24ـى مانگى رابردووەوە لە نوسنگەکانى حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، دەستکراوە بە رایكردنی مامەڵەى ئەو کەسانەى بۆ وەرزى ئەمجارەى حەج ناویان دەرچووە و سبەینێش دوا مۆڵەتە”.
جەختیش دەکاتەوە، هەر کەسێک سبەینێ مامەڵەکانى رایینەکات و چوار ملیۆن دینارى عێراقى وەک گوژمەى یەکەم لە بانک دانەنێت، مافى حەجى نامێنێت و یەدەگێک دەخرێتە شوێنى.