"تیرۆرستێکیش" لە دیالە دەستگیر کراوە
وەزارەتی بەرگری عێراق دەستگیرکردنی “تیرۆرستێکی” لە سلێمانی راگەیاند
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی بەرگریی عێراق دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی تیرۆر راگەیاند، کە یەکێکیان لە پارێزگای سلێمانی بووە و ئەوەی دیکەیان لە پارێزگای دیالە دەستگیر کراوە.
تۆمەتبارەکەی سلێمانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگری و ئەمنیی عێراق و ئاسایشی سلێمانی دەستگیر کراوە بە گوێرەی مادەی 4ـی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
“بە بەدواداچوونی وردی مەیدانی، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی دیالە، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە داواکرابوو لە قەزای باقوبە لە پارێزگای دیالە”، وەزارەتی بەرگریی عێراق وا دەڵێت.
هەردوو تۆمەتبارەکە رادەستی دەسەڵاتی دادوەری عێراق کراون بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر.