5 مانگە هیچ موچەیەکیان وەرنەگرتووە

کرێکارانى پاککەرەوەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شەهید هەژار بایکۆتیان راگەیاند

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

ساڵى 2026 زیاتر لە پێنج مانگى تێپەڕاندووە، هێشتا کرێکارانى پاککەرەوەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شەهید هەژار، سفتاحى یەک موچەیان نەکردووە، هەربۆیە ئەمڕۆ بایکۆتیان راگەیاند و دەڵێن، تا موچەیان پێنەدرێت، دەست لەپاککردنەوە هەڵدەگرن.

محەمەد حەسەن کە یەکێک لەو کرێکارانەی نەخۆشخانەکەیە، بە 964ـى وت،”مانگى 12ـى ساڵى پار کۆتا موچەمان وەرگرت، لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ دینارێک موچەمان نەخراوەتە گیرفان”.

هەرچەندە لەماوەى رابردوو پێیان وتراوە موچەکانتان مسۆگەرە و نافەوتێ، بەڵام وەک ئەوەى محەمەد باسى دەکات، ئەو قسەیە بە ئێمەچى لە کاتێکدا موچەیەکمان پێنادرێت.

هەر لەبەر ئەم هۆکارە، سەرجەم کرێکارەکان لە نەخۆشخانە هاتنەدەرەوە و بایکۆتیان لە کارکردن راگەیاند و دەڵین، دەست لە هیچ نادەن تا موچە وەرنەگرن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە خانەقین بایکۆتە و دوکان و بازاڕ داخراون

لە خانەقین بایکۆتە و دوکان و بازاڕ داخراون