بەلێو دەخورێت

چەوەندەرە سوورەکەی دەڤەری بەرگارە پێگەیشت

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

ئەمساڵ بەرهەمی چەوەندەر لە دەڤەری بەرگارەی پارێزگای دهۆک زیادی کردووە و بە قسەی جوتیاران، لە هەر زەوییەک 10 تۆن چەوەندەر بەرهەم هاتووە.

دەڤەری بەرگارە سەر بە قەزای ئامێدییە و بەناوبانگە بە چەوەندەرەکەی، چونکە گەورە و رەنگێکی سوور و جوانیان هەیە و تام و لەززەتێکی خۆشیشیان هەیە و بەلێو دەخورێن.

عیسا بەرگارەیی موختاری گوندی پیرۆزانا بە 964ـی وت، “ساڵی پار بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەن بەرهەمی چەوەندەرمان کەمبوو، بەلام ئەمساڵ سەرەرای بەردەوامی بۆردومانەکانی تورکیا و سووتانی باخەکانمان، بەرهەمەکەمان زیادی کردووە، ئێستاش کاتی لێیکردنەوەی چەوەندەرە و تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبین”.

“ساڵی رابردوو حەوت تۆن بەرهەمی چەوەندەرم هەبوو، بەڵام پێدەچێت ئەمساڵ، 12 تۆن بەرهەمم هەبێت”، عیسا بەرگارەیی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوچەکەیان بەناوبانگە بە چەوەندەر و بەرهەمەکە هەناردەی پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێت، هەر جوتیارێکیش ساڵانە زیاتر لە 10 تۆن چەوەندەر دەفرۆشێت.

بە قسەی عیسا، “لە ئێستادا نرخی هەر کیلۆیەک چەوەندەر بە هەزار دینارە و بەروارد بە ساڵی رابردوو گرانترە، تا بەرەو کۆتایی ساڵیش بڕۆین، گرانتر دەبێت و کیلۆی بۆ نزیکەی دوو هەزار و 500 دینار بەرزدەبێتەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ئەمساڵ بەرهەمی چەوەندەری بەرگارەی کەمیکردووە

ئەمساڵ بەرهەمی چەوەندەری بەرگارەی کەمیکردووە

ئەمساڵ هەنگوینە بەناوبانگەکەی دەڤەری بەرگارەی کەمتر د...

ئەمساڵ هەنگوینە بەناوبانگەکەی دەڤەری بەرگارەی کەمتر دەبێت 

حه‌ج و عومره‌ى دهۆک شێف بۆ ئاماده‌كردنی خواردنى حاجی...

حه‌ج و عومره‌ى دهۆک شێف بۆ ئاماده‌كردنی خواردنى حاجیان داده‌نێت