دەرچوویەكی زانكۆی سلێمانی

خاوەن پێداویستی تایبەتە و دەیەوێت ببێتە مامۆستای زانكۆ

964+

دیلان محەمەد

ئەندریا پێشڕەو عەلی، كچە دەرچوویەكی زانكۆی سلێمانییە و بەشی كوردی تەواو كردووە، ئەو خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەڵام بە هێز و ئیرادەیەكی گەورەوە خەونی باڵاتری هەیە و دەیەوێت ببێتە مامۆستای زانكۆ.

ئەندریا پێشڕەو بۆ 964 قسەی كرد و دەڵێت، “دەمەوێت بایەخ بە زمانی كوردی بدەم و بەرەو پێشەوەی ببەم”

هەروەها دەڵێت بۆیە زمانی كوردیم خوێند، چونكە زمانەكەم خۆشدەوێت و دەمەوێت ماستەریش بخوێنم و لە زانكۆ ببمە مامۆستاز

ئەندریا لەسەر كورسییە، بەڵام ویستی گەورەی هەیە و سوپاسی زانكۆ و كەسوكار و ئەو شۆفێرانەش دەكات، كە هاتوچۆیان پێكردووە و لە هاتوچۆ و خوێندنی زانكۆ یارمەتیان داوە.

ئەمڕۆ ئاهەنگی دەرچوونی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

"خۆم بە قەرزاری زانكۆی سلێمانی دەزانم"