لە یەکترى جیابوونەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزشی دهۆک و زاخۆ ماڵ جیایى دەکەن

+964

ژێوار خدر

بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی دهۆک و زاخۆ جیاکرانەوە، زاخۆش بوو بە خاوەنی بەڕێوەبەرایەتییەکی سەربەخۆی وەرزشی تایبەت بەخۆی.

ئەمڕۆ سێشەممە 31.10.2024، بەڕیوەبەرایەتی گشتی وەرزشی کوردستان، رایگەیاند، لیژنەیەکی تایبەتیاب پێکهێناوە کە سەردانی هەردوو شاری دهۆک و زاخۆیان کردووە، بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری جیاکردنەوەی هەردوو بەڕێوەبەرایەتییەکە.

دەشڵێت، لیژنەکە سەرەتا سەردانی شاری دهۆکیان کردووە و دوای گفتوگۆ کردن لەسەر بابەتەکان بڕیاری جیاکردنەوەی هەردوو بەڕێوەبەرایەتییان جێبەجێ کردووە، دواتر دۆسیەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی زاخۆ جیاکراوەتەوە کە 11 فەرمانبەر بوون.

روونیشیکردووەتەوە، هەردوو یانەی زاخۆ و باتیفا لە بەڕێوەبەرایەتیی وەرزشی دهۆکەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی وەرزشی زاخۆ گوازرانەتەوە، بەهەمان شێوە 73 وەرزشوانی دێرینی زاخۆش لە بەڕێوەبەرایەتیی وەرزشی دهۆکەوە بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی وەرزشی زاخۆ گواستنەوەیان بۆ کراوە.

نۆ ساڵە کارکردن لە هۆڵی وەرزشیی دهۆک وەستاوە

نۆ ساڵە کارکردن لە هۆڵی وەرزشیی دهۆک وەستاوە