قایمقامییەتى هەڵەبجە بۆ خواردنگەکان:
“پێویستە هەرسێ رۆژەکەى فێستیڤاڵى هەنار دەرگاى خواردنگەکانتان کراوەبن”
964+
وریا فەتاح
قایمقامییەتى هەڵەبجە، داوا لە هەموو خورادنگەکانى شارەکەى دەکات، لە ماوەى سێ رۆژى فێستیڤاڵى هەنار، دەرگاى خواردنگەکانیان کراوەبێت بەڕووى میوانان و بەشداربوواندا.
سبەینێ پێنجشەممە، دەیەمین فێستیڤاڵى هەنار لە هەڵەبجە دەستپێدەکات و سێ رۆژ بەردەوان دەبێت.
رێکخەرانى فێستیڤاڵەکە بە 964 یان وت،” چاوەڕێ دەکەین سەروو 300 هەزار میوان بێن و بەشدارى لە فێستیڤاڵەکەدا بکەن”.