پزیشکێکی کوردستان وەڵامدەداتەوە
کاتێک دەست و قاچ دەقرتێن پێکەوە دەلکێندرێنەوە؟
+964
دیلان محەمەد جەزا
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان تەنیا چاندنی گورچیلە و جگەر دەکرێت و ئەو کەسانەی بە رووداوێک دەست و قاچیان دەقرتێت، تا کاتێکی دیاریکراوە دەتوانرێت پێوە بلکێنرێتەوە.
دکتۆر کارزان سیروان، پسپۆری چاندنەوەی ئەندامانی جەستە بە 964 وت، تا ئەم ساتە تەنیا چاندن بۆ گورچیلە و جگەر دەکرێت لە هەرێمی کوردستاندا و ئەندامەکانی دیکە ناچێندرێت.
باسی لەوەکرد، کاتێک هاوڵاتییەک لە رووداوێکدا دەست یان قاچی دەقرتێت، پێویستە بە زووترین کات بگاتە نەخۆشخانە و بۆی پێوە بلکێندرێتەوە، چەند حاڵەتێکی سەرکەوتووش لە کوردستان لە ماوەکانی رابردوودا هەبوون.