بۆ هه‌ر خێزانێك 10 ملیۆن دیناره
لیستێكی دیكه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى ماده‌ى 140 بڵاوكرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیستێكی دیكه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى ماده‌ى 140ـى ده‌ستوورى عێراق له‌لایه‌ن ئۆفیسى كه‌ركوكى ئه‌و ماده‌یه بڵاوكراوه‌ته‌وه و داواى ناوه‌كانى ناو لیسته‌كه كردووه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى چه‌كه‌كانیان.
ژماره‌ى ئه‌و ئاوارانەى ناویان له‌و لیسته‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، 97 كه‌سن.
هه‌ر له‌م مانگه له ماوه‌ى شه‌ش رۆژدا 400 چه‌كى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئاواره‌كان له به‌غدا گه‌یشته كه‌ركوك و قه‌ره‌بووكرانه‌وه.
پێشتر کاکەڕەش سدیق، سەرۆکی ئۆفیسی کەرکوکی لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی 140 بە 964ـی راگەیاند بوو، نازانن كاتى ناردنى لیسته‌كان له به‌غداوه چۆنه، به‌ڵام هه‌ر به ده‌ستیان بگات راسته‌وخۆ ئاواره‌كانى لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه و چه‌كه‌كانیان پێده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، بۆ هه‌ر خێزانێك 10 ملیۆن دینار وه‌ك قه‌ره‌بووكردنه‌وه ده‌درێت.