یونسكۆ ماڵه‌كه‌ى وه‌ك شوێنێكى هونه‌ری تۆمار كرد

ئیبراهیم تاتڵیساس به‌نیازه‌ سه‌ردانى مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر بكات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئیبراهیم تاتڵیساس، دیارترین گۆرانبێژى توركیا به‌ نیازه‌ سه‌ردانى مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر بكات، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى دیارییه‌كه‌ى ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌ى پێگه‌یشت، ئه‌و به‌ڵێنه‌ى به‌ مۆزه‌خانه‌كه‌ى هه‌ولێر داوه‌.

ئومێد به‌رزنجى به‌ڕێوه‌به‌رى مۆزه‌خانه‌كه‌ى هه‌ولێر، به‌ 964ـى وت، له‌ ماوه‌ى رابردوودا سه‌ردانێكى مۆزه‌خانه‌كه‌ى ئیبراهیم تاتڵیساس له‌ شارى ئورفا كردووه‌ و دیارییه‌كى مۆزه‌خانه‌كه‌یان بۆ بردووه‌، ئه‌وكات خۆى له‌وێ نه‌بووه‌ به‌ڵام دواتر دیارییه‌كه‌یان پێداوه‌.

وتیشی “دیارییه‌كه‌مان قه‌ڵغانى مۆزه‌خانه‌ى هه‌ولێر بوو بۆ تاتڵیساس و ئه‌ویش قبوڵى كردووە و به‌ڵێنیشی داوه‌ سه‌ردانى هه‌ولێری كرد سه‌ردانى مۆزه‌خانه‌كه‌مان بكات”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ماڵه‌كه‌ى تاتڵیساس له‌ ئورفا دوێنێ له‌لایه‌ن رێكخراوى یونسكۆوه‌ وه‌ك شوێنێكى هونه‌ری و كولتوورى تۆمار كراوه‌ و بڕیاریشى داوه‌ شارى ئورفا وه‌ك شارى موزیك له‌ جیهاندا بناسێنێت.

له‌ ماڵه‌كه‌ى ئیبراهیم جگه‌ له‌ ئه‌رشیفی گۆرانییه‌كانى، ته‌واوى ئه‌رشیفی ئه‌و فیلمانه‌شی لێ كۆكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ ته‌مه‌نى هونه‌ریی خۆیدا به‌رهه‌می هێناون و تێیاندا به‌شدار بووه‌.

سێ مۆزه‌خانه‌ى هاوشێوەی لۆڤه‌ر لە هه‌رێمى كوردستان ...

سێ مۆزه‌خانه‌ى هاوشێوەی لۆڤه‌ر لە هه‌رێمى كوردستان دروست دەکرێن