پلانەکەی سەری نەگرت ده‌ستگیركران
ده‌یویست چوار ژنى نیپاڵى به قاچاغ له كه‌ركوكه‌وه بباته به‌غدا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
له‌سنوورى دوزخورماتوو ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كه ده‌یویست چوار ژنى بیانى به‌نایاسایی بگه‌یه‌نێته به‌غدا.
رووداوه‌كه، لەبازگەی باکوری قەزای خورماتوو روویداوه و لەلایەن پۆلیسی خۆجێی و ھێزە ئەمنییەکانی قەزاکەوە، چالاكییه‌كه ئه‌نجام دراوه.
عەمید حوسێن عەلی، بەرێوەبەری پۆلیسی خورماتوو بە 964ـی وت، لەلایەن ھێزەکانمانەوە لەبازگەی باشوری خورماتوو ئۆتۆمبێلێک گومانی لێکراوە و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ویستویەتی بەشێوەی قاچاغ چوار ژنی بیانی لەشاری کەرکوکەوە بگوازێتەوە بۆ بەغدا.
وتیشی “چوار ژنه بیانییه‌كان بهگهز نیپاڵین و ئێستا له‌گه‌ڵ شۆفێرەکە دەستگیرکراون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌موو ده‌ستگیركراوه‌كان، رەوانەی بنکەی پۆلیسی بڕایەتی کران و ئۆتۆمبێلەکەش دەستیبەسەردا گیراو لێکوڵینەوەش لەگەڵیان دەستی پێکردووە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن