هاتوچۆی سۆران

وەرن مۆڵەت و ساڵیانەكانتان وەرگرنەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران داوا لەو شۆفێرانە دەكات، كە مۆڵەتی لێخوڕین یان ساڵیانەیان دەستی بەسەرداگیراوە، سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی، ئەگینا دواتر دەبێت بچن لە هەولێر وەریبگرنەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەمڕۆ چوارشەممە 23.10.2024 لە ئاگادارییەكدا دەڵێت، “ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەكەینەوە كە مۆلەتی شوفێری یان ساڵیانەی ئۆتومبێل یان هەر بەڵگەیەكی دیكەی تایبەت بە ئۆتۆمبیلەکانیان لە لایەن مەفرەزەكانی هاتوچۆی بەرێوەبەرایەتییەکەمان دەستی بەسەردا گیراوە و پسولەی ئاگاداركردنەوەیان پێدراوە، تا 31.10.2024 بە مەبەستی وەرگرتنەوەیان سەردانی بەشی سزاكانی هاتوچۆی ناوشار بكەن، ئەگەرنا لە دوای ئەو رێكەوتەوە بەڵگەنامەکان رەوانەی هۆبەی داواکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر دەکرێن.”

هاتوچۆی سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە