خەڵکی پەلکێشی شاخەکان کردووە

لە باڵەکایەتی ساڵ ساڵی قەزوانە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

ئەمساڵ لە باڵەکایەتی دارەبەنەکان بەرهەمێکی باشی قەزوانیان گرتبوو و لەچاو ساڵانی رابردوو قەزوانێکی زیاتر هەبوو.

بەشێک لە خەڵکی روو لە چیاکانی سنوری سۆران دەکەن، بەمەبەستی هێنانی قەزوان، هەرچەندە کارەکە قورسە، بەڵام بژێوی ژیانی بەشێک لە هاوڵاتیان لەسەر ئەو بەرهەمە سروشتییەیە و لە بازاڕ دەیفرۆشنەوە.

قەزوان جگە لە خواردنەکەی، دەکرێت بە قاوە، تەسبیحی قەزوانیشی لێ دروست دەکرێت، ئێستاش کە وەرزی پێگەیشتنیەتی، دوو جۆری هەیە، قەزوان و بنەوشوک، قەزوان دەنکی گەورەترە و توێکڵی رەقە، هەرچی بنەوشوکە، دەنکێکی وردتر و توێکڵی نەرمترە، کە زیاتر بە تەڕی گونجاوە بۆ خواردن.

حەمەدەمین محەمەد کە بژێوی ژیانی لەسەر بەرهەمهێنان و فرۆشتنی قەزوانە، بە 964ـی وت، “بەراورد بە ساڵانی پێشوو، ئەمساڵ قەزاونێکی زیاتر و جوانتر هەبوو”.

“هێنانەوەی قەزوان کارێکی بەزەحمەت و مەترسیدارە، چونکە زیاتر لە سەر  شاخەکان و دۆڵەکان دەست دەکەوێت، بەڵام بژێوی ژیانمان لەسەر ئەو کارەیە و ناچارین بیکەین”، حەمەدەمین محەمەد وای وت.

هاوکات سەروەر ئەحمەد کە دوکاندارێکی سۆرانە و فرۆشیاری قەزوانە، دەڵێت، “دوو جۆری قەزوان لە بازاڕ هەیە، قەزوانی ئاسایی کە نرخەکەی شەش هەزار دینارە و بنەوشوک کە نرخەکەی 10 هەزار دینارە، لە ئێستاشدا خەڵک زیاتر بنەوشوکەـیان دەوێت، چونکە بۆ خواردن خۆشترە و توێکڵی نەرمترە”.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

قەزوانەکەی چەمی رێزان خواستی زۆری لەسەرە

قەزوانەکەی چەمی رێزان خواستی زۆری لەسەرە

 له‌ ئامێدى قاوە بە قەزوانی خۆماڵی دروست دەکرێت

 له‌ ئامێدى قاوە بە قەزوانی خۆماڵی دروست دەکرێت

قەزوانی هەورامان پێگەیشتووە و وەرزی رنینیەتی

قەزوانی هەورامان پێگەیشتووە و وەرزی رنینیەتی