وەک هاوکاری دارایی
لە دهۆک 1700 قوتابی کەمئەندام بۆ نۆ مانگ موچە وەردەگرن
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە پارێزگای دهۆک قوتابیانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت وەک هاوکاری دارایی بۆ ماوەی نۆ مانگ، موچە وەردەگرن.
د. شێرزاد حەمید بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کومەڵایەتی لە پارێزگای دهۆک، بە 964ـی وت، “لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان نزیکەی سێ هەزار قوتابی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ ماوەی نۆ مانگ، وەک تێست موچە وەردەگرن و هەزار و 700 قوتابییش لە پارێزگای دهۆکن”.
“هاوکارییەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی رێکخراوی یونسسێف دابینکراوە”، د. شێرزاد حەمید وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، موچەی مانگانەی ئەو قوتابیانە 30 هەزار دینارە و مووچەی سێ مانگیان بە جارێک وەردەگرن.
د. شێرزاد حەمید وتیشی، ئەو هاوکارییە تەنیا بۆ ئەو قوتابیانەیە کە ناویان تومارکردووە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کومەڵایەتی لە پارێزگای دهۆک.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری