بەر ماڵێک کەوتووە

گولەتۆپێک لە سەنتەری گوندی گوهەرزێ کەوتەخوارەوە

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

گولەتۆپێک لە سەربانی مالێکی سەنتەری گوندی گوهەرزێ کەوتەخوارەوە، موختاری گوندەکەش دەڵێت، زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیان بە ماڵەکە و ئۆتۆمبێلێک کەوتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 22.10.2024، لە نزیک کاتژمێر 8:50ـی شەو، دەنگێکی بەهێز لە ناو گوندەکە بیسترا و هاوڵاتیانی گوندەکە لە ترسی دەنگەکە هاتوونەتە دەرەوە، دواتر دەرکەوتووە کە گولەتۆپێک بەر سەربانی ماڵێک کەوتووە و زیان بە ئۆتۆمبێلێک و ماڵێک.

ئەحمەد سەعدولا، موختاری گوندی گوهەرزێ بە 964ـی وت، پێش چەند خولەکێک دەنگێکی زۆر بەهێزیان بیستووە و گولەتۆپێک لە سەنتەری گوندەکە لە سەربانی مالێک کەوتووەتە خوارەوە و زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری بە ماڵەکە گەیاندووە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک.

وتیشی، نزیکەی سێ هەفتەیە هیچ گولەتۆپێک لە ناو سەنتەری گوندەکە نەکەوتووە خوارەوە ، بەڵام دوای 24 رۆژ ئەم گولەتۆپە کەوتەخوارەوە.

گوندی گوهەرزێ دەکەوێتە ناحیەی دێرەلوک لە سنووری قەزای ئامێدی، هەڵکەوتەی گوندەکە نزیکە لە شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا.

پێداچوونەوە: هاوبەش

گوللەتۆپێکی مەترسیدار لە سیدەکان هەڵگیرایەوە

گوللەتۆپێکی مەترسیدار لە سیدەکان هەڵگیرایەوە