چەمچەماڵ

مێردمنداڵێکی 13 ساڵان لە گۆماوێکدا خنکا

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

کەمێک پێش ئێستا لە گۆماوێکی گوندی چاڵاوی ناحیەی ناوشوان، شوانێکی بە نەتەوە عەرەب خنکا و دوای دوو کاتژمێر لە خنکانی تەرمەکەی دۆزرایەوە و بەڕێکراوە بۆ پزیشکی دادی چەمچەماڵ.

دابان حەسەن ئەو کەسەی تەرمی گەنجەکەی دۆزیوەتەوە بە 964ـی وت، ”گەنجەکە دانیشتووی گوندی چاڵاوە، شوانکارەیە بەمەبەستی خۆفێنکردنەوە ویستوویەتی لە چاڵاوێکی گوندەکە کە بۆ گلدانەوەی ئاو بەکارهاتووە مەلە بکات و خنکاوە.

وتیشی،”گەنجەکە تەمەنی 13ساڵە و دوای دوو کاتژمێر لەگەڕان بەدوایدا توانیم تەرمەکەی بدۆزمەوە، لە ئێستاشدا رەوانەی پزیشکی دادی چەمچەماڵ کراوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر