کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە

سەرۆکی مەهەپە: با ئۆجەلان لە پەرلەمان هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە رابگەیەنێت

964+

ژووری هەواڵ

سەرۆكی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا (مەهەپە) داوادەكات عەبدوڵا ئۆجەلان بچێتە پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە و لەوێوە رایبگەیەنێت كە پارتی كرێكارانی كوردستانی هەڵوەشاندووەتەوە، ئەم داواکارییە کاردانەوەی زۆری لە شەقامی تورکیا و باکوری کوردستان لێکەوتووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 22.10.2024، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە میانی كۆبوونەوەی ئەندامانی حزبەكەی لە پەرلەمانی توركیا رایگەیاند، ئەگەر گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجەلان هەڵبگیرێت، پێویستە بێتە پەرلەمانی توركیا و هەڵوەشاندنەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان رابگەیەنێت.

باخچەلی وتیشی، “ئەگەر [ئۆجەلان] بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەم هەڵوێستە نیشان بدات، ئەوا رێسای یاسایی سەبارەت بە بەکارهێنانی مافی هیوا دابنرێت و رێگەی سوودمەندبوونی لێی، بە فراوانی کراوە بێت”.

دواتر تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دەم رایگەیاند: “گۆشەگیریی لەسەر ئۆجەلان هەڵگرن با بزانین بۆچوونی چییە”.

عێراق بۆ تورکیا: جارێ با دۆستەکانیان بە پەکەکە بڵێن تیر...

عێراق بۆ تورکیا: جارێ با دۆستەکانیان بە پەکەکە بڵێن تیرۆریست ئینجا وەرن ئێخەی ئێمە بگرن