گرافیک؛ 964+
كه‌شوهه‌واى هەرێم به‌ره‌و ساردییه
قهمسله و قاپووت حازركه‌ن به‌فر به‌ڕێوه‌یه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌شوهه‌واى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و ساردبوون ده‌ڕوات و به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسیش، جگه له نمه‌باران له هه‌ندێك شوێن به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، ئه‌مشه‌و ئه‌گه‌ری به‌فربارین له ناوچه شاخاویه سنورییه‌كان و نمه‌باران هه‌یه و پله‌كانی گه‌رماش به‌رده‌وام ده‌بن له نزمبوونه‌وه.
به رۆژ ئاسمان به گشتی نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له شه‌ویشدا له لووتكه‌ی ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان ئه‌گه‌ری كه‌مێك به‌فربارین هه‌یه، له هه‌ندێك ناوچه سنوورییه‌كانیش نمه‌باران ده‌بێت، كاریگه‌رییه‌كانیشی تا به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه به‌رده‌وامی ده‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان نیمچه‌هه‌ور و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ كه‌مێك زیادبونی خێرایی با، به تایبه‌ت له سنووری باشوری هه‌رێم، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك نزم ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو له‌هه‌رێمی كوردستان :
هه‌ولێر: 22 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: 21 پله‌ی سیلیزی
دهۆك: 21 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك: 25 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه: 22 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: 23 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: 11 پله‌ی سیلیزی
سۆران: 18 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان: 24 پله‌ی سیلیزی.