سەردانیان بکەن

پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی کاری بە مامۆستا گرێبەستەکانە

964+
ئەحمەد مستەفا

پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی، داوا لە مامۆستایانی گرێبەست “وانەبێژانی پێشوو”ی شەش قوتابخانە دەکات بەمەبەستی رێکاری مامەڵەکانیان سەردانیان بکەن.

بڕیاربوو، ئەمڕۆ دووشەممە مامەڵەی ئەو مامۆستایانە بکرێت، بەڵام بەهۆی راگەیاندنی پشوو سەردانی ئەوان دواکەوت بۆ سبەی سێشەممە 22.10.2024.

پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی لەو بڵاوکراوەدا کە 964 بینیوویەتی، داواکارییەکەی ئاڕاستەی مامۆستایانی گرێبەستی هەریەک لە قوتابخانەکانی، (بێستان سوورى گەورە، بێستان سوورى بچووك، بەردەكەڕ، پايز، پووشێن و پێشەنگ)ی بنەڕەتى کردووە.

هەروەک داوای کردووە، ئەو مامۆستایانە كارتی نیشتیمانی ئەسڵی و كۆپی، پشتگیری قوتابخانە بهێنن، کە دەبێت دوو پشتگيرى هاوپێچ بکرێت، يەكەمیان بۆ هۆبەى ياسا دووەمیان بۆ خۆيەتى، بەو مەرجەی بەشەوانەش تێیدا بنووسرێت و ئاماژە بە پەيوەندى 1.9.2024 بکرێت.

پەروەردەی رانیە ئاگاداری وانەبێژە بەگرێبەستبووەکان د...

پەروەردەی رانیە ئاگاداری وانەبێژە بەگرێبەستبووەکان دەکاتەوە

فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێن بە هەمیشەیی

فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێن بە هەمیشەیی