"پشکنین بکەن"

چوار رێنمایی لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ بنکەکانی دەنگدان نێردراوە

964+

ئەحمەد مستەفا

بەپێی دواین کۆبوونەوەی وەزارەتی ناوخۆ و کۆمسیۆن بێت کە لە نوسراوێکیدا ئاماژەی بۆ دەکات، وەزارەتی ناوخۆ رێگەی بە لیژنەی ئەمنی بنکەکان داوە، “پشکنین بۆ دەنگدەران بکەن و رێگە نەدەن مۆبایل و کامێرا ببنە ناو بنکەکانی دەنگدانەوە”.

هەروەها، جگە لەو هێزانەی ئەرکی پاراستنی ئەمنیەتی بنکەکانی دەنگدانیان لە ئەستۆیە، “هیچ هێزێکی دیکە بۆی نییە لە بنکەکان نزیک ببێتەوە”.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە واژۆی، هێمن میرانی سەرۆکی دیوان ئەمڕۆ یەکشەممە، رێنماییەکی رۆژی 19.10.2024ی خۆی، لە وەک گشتاندن بە چوار رێنمایی بۆ لیژنە باڵاکانی ئەمنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و لیژنە لاوەکی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس ناردووە بڵاوکردەوە، ئەوەش پاش کۆبوونەوەیان لەگەڵ کۆمسیۆن،

یەکێکی دیکە لە رێنماییەکان، لابردنی پۆستەری لایەن و کاندیدەکانە بە دووری 150 مەتر لە دەوروبەری بنکەکانی دەنگدان، هەروەها هەبوونی بانگەشەی کاندیدەکان بە هەمان مەودا قەدەغە کراوە.

نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ؛

+964صورة من منصة (شبكة):