لە زاخۆ

پیکابێک بە چوار سەرنشینەوە کەوتە ناو بەنداوی دەرکار

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە زاخۆ پیکابێک بە چوار سەرنشینەوە کەوتە ناو بەنداوی دەرکار.

نزیک کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمرۆ هەینی 18.10.2024، پیکابێک بە چوار سەرنشینەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و کەوتە ناو بەنداوی ناحیەی دەرکار.

جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـی وت، “سەرجەم سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە بە سەلامەتی دەرهێنڕاون و تەنیا شۆفێرەکە بە سوکی برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تیمەکانیان لە شوێنی روداوەکەن بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە دەربهێننەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە زاخۆ شەش ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیرا

لە زاخۆ شەش ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیرا

سێ کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا

سێ کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا

لە شەش مانگدا 200 کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا...

لە شەش مانگدا 200 کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە