"زانیاری ناڕاست بڵاوکراونەتەوە"

کۆمسیۆن دەڵێ زانیاری متمانەپێکراو لە خۆمان وەربگرن

964+
ئەحمەد مستەفا

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، بۆ هەر زانیارییەک بۆ ئێمە بگەڕێنەوە، تێبینیمان کردووە زانیاری ناڕاست لە هەندێک لە سەکۆکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و راگەیاندنەکان بڵاودەکرێنەوە.

کۆمسیۆن وەک ئاماژەکردن بۆ ماوەی تێبینی دامەزراوەکەی لەسەر بڵاوبوونەوەی زانیاری ناڕاست، دەڵێ لەم چەند رۆژەدا تێبینی ئەوەیان کردووە.

لە بەیاننەکەدا باسی لەوەکردووە، هانی لایەنە پەیوەندیدارەکان، دەزگاکانی راگەیاندن و دەنگدەران دەدەن، بۆ هەر زانیارییەکی فەڕمی و متمانە پێکراو بۆ پێگە سەرەکییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بگەڕێنەوە.

ئەمڕۆ هەینی 18.10.202، دەنگدانى تایبەت بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دەستیپێکرد، کە 215 هەزار و 960 کەس مافى دەنگدانیان هەیە، کە تێیدا هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە و بەندکراوان و هەندێک لە نەخۆشی نەخۆشخانەکان دەنگی تێدا دەدەن.

بەیاننامەی کۆمسیۆن؛

+964صورة من منصة (شبكة):