زیاتر له 31000 دار ده‌چێندرێت
له سنوورى پشده‌ر دارستانێكی نوێ به رووبه‌رى 25 دۆنم دروستده‌كرێت
964+
فەرهاد حەسەن
دارستان و پاوانى راپه‌ڕین، خه‌ریكی دروستكردنى دارسانێكی نوێیه له‌سه‌ر پاره زه‌وییه‌كى 25 دۆنمى، هه‌م بۆه‌وه‌ى زه‌وییه‌كه بپارێزێت و هه‌میش رێژه‌ى سه‌وزایی سنووره‌كه‌ى زیادبكات.
ئه‌و جۆره دارانه‌ى له‌و دارستانه ده‌چێندرێن بریتین له سنه‌وبه‌رى زاوێته و ئه‌ریزۆنیكا و شوێنه‌كشه‌ی ده‌كه‌وێته نزیكى شه‌قامى 60 مه‌ترى رانیه.
ئیسماعیل محه‌مه‌د ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى دارستان و پاوانى راپه‌ڕین به 964ـى راگه‌یاند، له هه‌ر دۆنمێكی ئه‌م دارستانه نوێیه هه‌زار و 250 دار ده‌چێندرێت.
وتیشی “هه‌نگاى یه‌كه‌ممان ده‌ستپێكردووه و خه‌ریكی هه‌ڵكه‌ندنى چاڵین بۆ نه‌مامه‌كان دواى بارینى بارانێكیش ده‌ست به چاندنیان ده‌كه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌م دارستانه نوێیه جیاوازه له‌و رووبه‌ره دارستانه‌ى كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌نیازه له‌سه‌ر رووبه‌رى 500 دۆنم له ئیداره‌ى راپه‌ڕین دروستی بكات.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و پارچه زه‌ویه‌ى دارستانه‌كه‌ى له‌سه‌ر دروست ده‌كه‌ن پێشتر له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه به‌شێوه‌ى سه‌رپێچی گه‌نمیان لێده‌چاند و زۆرجاریش به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه له گه‌نمه‌كان مه‌ترسیان دروست ده‌كرد.