هۆکارەکەشی بزانە

به‌شێك له‌ كه‌مئه‌ندامانى چه‌مچه‌ماڵ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌ سه‌ردانى بانک نه‌كه‌ن

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بانکی چەمچەماڵ، ئاگادارییه‌كى بۆ به‌شێك له‌ خاوه‌نپێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و پێیان ده‌ڵێت جارێ سه‌ردانى بانك مه‌كه‌ن تاوه‌كو خۆین ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئەو خاوەن پێداویستیانە ده‌گرێته‌وه‌ کە رێژەی کەمئەندامیان 80% تاوه‌كو 100% ـه‌.

بانكه‌كه‌ ده‌ڵێت، سەردانی كردنى ئه‌م توێژه‌ بۆ مەبەستی ئه‌نجامدانى بایۆمەتری و یوپی ئێنی مووچەیه‌، به‌ڵام چونکە قەرەباڵغیەکی زۆر لەسەر بانکەکە دروست بووە و کاری ئەو خاوەن پێداویستیانەش کاتی زۆرى دەوێت، بۆیه‌ پێویسته‌ تا ئەو کاتەی بانکەکە ئاگاداریان دەکاتەوە سەردان نەکەن.

خانەنشینانی پێنجوێن هەینی و شەممە بڕۆن بایۆمەتری بکەن

خانەنشینانی پێنجوێن هەینی و شەممە بڕۆن بایۆمەتری بکەن