نۆژەندەکرێنەوە

ئەم ئێوارەیە دوو شەقامی سەرەکی لە هەولێر بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێن

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداریەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردووەتەوە کە بەهۆی نۆژەنکردنەوە رێگایەکی سەرەکی شارەکە بەشێوەیەکی کاتی دادەخەن.

هاتوچۆ ئاگاداری شوفێراندەکاتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 27.7.2026 کاتژمێر 5:00ی ئێوارە بەهۆی نۆژەنکردنەوەی ترافیکلایتی فڕۆکەخانە ئەو ئاڕاستەیەی شەقامی 40 مەتری بەرەو ترافیکلایتی فڕۆکەخانە دێت دادەخرێت.

داخستنەکە زۆر ناخایەنێت و بۆ ماوەی دوو کاتژمێرە، چونکە هاتوچۆ دەڵێت “دوای تەواوبوونی کارەکە شەقامەکە ئاسایی دەبێتەوە پاشان لەشەقامی 100 مەتری ئەو ئاڕاستەیەی لە ترافیکی جەوازات بەرەو ترافیکلایتی فرۆکەخانە دێت ئەویش بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دادەخرێت و پاش تەواوبوونی کاری نۆژەنکردنەوەکە شەقامەکە ئاسایی دەبێتەوە”.