ئه‌مساڵ زیاتر له 22 دۆنمیان سه‌وزكردووه
ژینگه‌ى هه‌ولێر 1200 مه‌تر دوجا وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى سه‌وزكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به‌ڕووبه‌رى هه‌زار و 200 مه‌تردوجا باخچه‌ى ناو دیوانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى سه‌وزكرد، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى له‌برى سه‌وزكردنه كه فه‌رمانگه‌كه كۆمپانیا و پڕۆژه بازرگانییه‌كان ناچار ده‌كات جێبه‌جێى بكه‌ن.
له فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر لێژنەى لە بڕى سەوزکردن (هۆبەى شارستانى) هه‌یه، سه‌ردانى ئه‌و کارگە و پڕۆژانە ده‌كه‌ن کە پێویسته سه‌وزایی بچێنن به‌ڵام شوێنى چاندنیان نییە، له‌برى ئه‌وه سه‌وزاییه‌كانیان له شوێنى دیكه پێده‌چێنن.
دڵشاد حوسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و رووبه‌ره‌ى له وەزارەتى خوێندنى باڵا سه‌وزكراوه بریتی بووه له چاندنى 120 دار لە جۆره‌كانى ئەکاسیا، سیسم و سنەوبەر، هه‌روه‌ها چاندنى 200 دارى دۆدۆنیا”.
فه‌رمانگه‌كه پاڵپشت بە حوکمە کۆتاییەکانى رێنمایى (1)ساڵى (2024)ى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێم، کە لە ماددەکانى (13) ئاماژەى پێکراوە، لەژێر رۆشنایی رێنمایی سەرەوە، كارى لەبرى سەوزكردن له شوێنه جیاوازه‌كان ئه‌نجام ده‌دات.
به‌پێی ئامارێك كه فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى داوه، له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا تاوه‌كو دوێنێ دووشه‌ممه 65 هه‌زار و 245 مه‌تر دوجا سه‌وزاییان له شوێنه جیاوازه‌كانى وه‌ك مزگه‌وت، قوتابخانه، بلوار و پاركه‌كان چاندووه.
هه‌ربه‌پێی داتاكان ئه‌مساڵ 400 دارى جیاوازیشیان داوه‌ته هاوڵاتیان بۆئه‌وه‌ى له‌به‌رده‌رگاى ماڵه‌كانیان بچێنن.