بە نان و ئاوی خۆیان لە دەوامن

چارەسەرکارە خۆبەخشەکانی سەیدسادق دامەزراندنیان دەوێ

964+

بڕوا مەجید – سەیدسادق

بە نان و ئاوی خۆیان، چارەسەرکار و هاوپشتی نەخۆشەکانیانن، ژمارەیەک لە دەرچووانی دانەمەزراوی بەشە پزیشکییەکان و خۆبەخشەکانی تەندروستی لەبەردەم نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزای سەیدسادق گردبوونەوە و یەک داواکارییان هەیە و دەڵێن؛

“دامانمەزرێنن”.

موختار بەمۆی، وتەبێژی نوێنەری خۆبەخشان و دانەمەزراوانی تەندروستی لە نەخۆشخانەکە بۆ 964 ئەوەی وت، “ئەوان، وەک خۆبەخش و کارمەندانی دانەمەزراوی تەندرووستیی لە کابینەی نوێ داوای دامەزراندنی کارمەندانی تەندرووستی وەک پێشینەی کارەکان دەکەن، چونکە لە ماوەی رابردوو هیچ هەلێکیان پێ نەدراوە”.

ئەمڕۆ سێشەممە 15.10.2024، ئەوان لە بەردەم نەخۆشخانەکەیان گردبوونەوەکەیان ئەنجامدا، لە سەیدسادق 120 کارمەندی خۆبەخشی تەندروستی بوونیان هەیە، لە بەشی فریاکەوتن، بەشی لەدایک بوون، تیمی فریاگوزاری و بەشەکانی دیکە کاردەکەن.

هیندستان جەبار، کارمەندی خۆبەخش لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەت لەسەیدسادق بە964ی وت، ” لە ساڵی 2021 تەخەروجم کردووە و ماوەی سێ ساڵە بەردەوا بەخۆبەخشی و بە ئیشکگری کار دەکەم لە ناو نەخۆشخانەدا، تا ئێستا هیچ ئاوڕێکمان لێ نەدراوەتەوە، گردبونەوەی ئەمڕۆمان بۆ داواکردنی مافی خۆمانە ئەویش دامەراندنە”.

بە گوێرەی سۆراغی 964، نەخۆشخانەکە کارمەندی هەیە 10ساڵە خۆبەخشە، هیندستان وتی، “ئێمە نازانین تاکەی دەبێ خۆبەخش بین، لە ئەگەری جواب نەدانەوەی حکومەت لەبەرانبەر ماف و داواکارییەکانمان، ئێمە وەک کارمەندانی خۆبەخشی کەرتی تەندروستی لە سەیدسادق بایکۆتی هەموو بەشەکانی تەندرووستی و نەخۆشخانەکانی سەیدسادق دەکەین”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

سەیدسادق لە پێدانی پسپۆڕی پزیشک بێبەش کرا

سەیدسادق لە پێدانی پسپۆڕی پزیشک بێبەش کرا

بەرزە پردەکەی نزیک بازگەی سەیدسادق سبەی دەکرێتەوە

بەرزە پردەکەی نزیک بازگەی سەیدسادق سبەی دەکرێتەوە