حیکمەت هیندى:
“دەتوانم بڵێم بارزان لەگەڵ خۆى بەرنامەى بەرنامەى برد”
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
لە باخى گشتیى سلێمانى پێشەنگایەکى شێوەکارى کراوەتەوە و حیکمەت هیندى هونەرمەند و کارەکتەرى دیارى بەرنامەى بەرنامە بە سێ تابلۆ باشدارى کردووە.
ئەو هونەرمەندە لە بارەى بەرنامەى بەرنامەوە بە 964ـى وت،”ناتوانم باسى بکەم، لەگەڵ مردنى هاوڕێى دێرینم بارزانى قالەى خەڵوز، دەتوانم بڵێم بارزان لەگەڵ خۆى بەرنامەى بەرنامەى برد یان بەرنامەیەک بکەین بۆ ماڵئاواى ئەو، بەڵام بارزان داینەمۆى بەرنامەى بەرنامە بوو”.
پێداچوونەوە وریا فەتاح