سەردانی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی بکەن

هاوڵاتیانی دەڤەری ئاغجەلەر کارتەکانتان ئامادەیە

964+

شۆڕش قادری

کارتی نیشتمانیی بەشێک لە هاوڵاتیانی ناحیەی ئاغجەلەر سەر بە قەزای چەمچەماڵ ئامادەیە و بۆ وەرگرتنەوەی سەردانی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی بکەن.

فەرمانگەی کارتی نیشتمانی ئاغجەلەر لە ئاگادارییەکەدا دەڵێت، “ئەو هاوڵاتیانەی تا 30.9.2024 سەردانی فەرمانگەیان کردووە بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی، کارتەکانیان گەڕاوەتەوە و با سەردانی فەرمانگە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ بۆ پێنجی ئێوارەی رۆژانی یەكشەممە تا پێنجشەممە کارتەکان دەدەنەوە بە هاوڵاتیان.

فەرمانگەی کارتی نیشتمانی ئاغجەلەر دەشڵێت، بۆ وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانی، هاوڵاتی دەبێت، فۆڕمی وەرگرتنەوە و پێناسی باری شارستانی پێبێت، ئەگەرنا کارتەکەی پێنادرێتەوە.

قوتابخانەیەکی ئێواران لە سنوری ناحیەی ئاغجەلەر دەکرێت...

قوتابخانەیەکی ئێواران لە سنوری ناحیەی ئاغجەلەر دەکرێتەوە

17گوندی ئاغجەلەر ئەم شەو بێ کارەبا دەبن

17گوندی ئاغجەلەر ئەم شەو بێ کارەبا دەبن