سەرپێچیکاران هەڵاتوون

له‌ په‌ناى پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن زێده‌ڕۆیی له‌ ئیداره‌ى راپه‌ڕین كراوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین، چه‌ند هاوڵاتییه‌ك رۆژانى پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنیان بۆ ئه‌نجامدانى كارى زێده‌ڕۆیی كردن قۆستووه‌ته‌وه‌ و پۆلیسیش كه‌ به‌و كارانه‌ى زانیوه‌ زێده‌ڕۆییه‌كانى لێ تێكداون.

رابه‌ر حه‌سه‌ن، وته‌بێژى پۆلیسی ئیداره‌ى راپه‌ڕین به‌ 964ـى راگه‌یاند، دواى پێزانینیان به‌و كاره‌ زێده‌ڕۆییانه‌ له‌لایه‌ن مەفرەزەڪانى سه‌ر به‌ بەشی پۆلیسی شارەوانی زێده‌ڕۆییه‌كان تێكدراون و ئه‌وانه‌شی سه‌رپێچییه‌كانیان كردووه‌ هه‌ڵاتوون و تاوه‌كو ئێستاش ده‌ستگیر نه‌كراون.

وتیشی “دوو حاڵه‌تى زێده‌ڕۆیی كردن له‌و ماوه‌یه‌ له‌ سنووره‌كه‌یاندا هه‌بووه‌، یه‌كه‌مین دروستكردنى هه‌یكه‌لی خانووێك و دووه‌میشیان دروستكردنى سیاجى باخێك بوو”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، بەهۆی نزیڪبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڪوردستان و سەرقاڵی هێزەڪانمان بە پڕۆسەکە، خەڵڪانێڪ بە هەلی دەزانن  زێدەڕۆیی بڪەنە سەر موڵك و ماڵی گشتی.

باسی له‌وه‌شكرد، له‌ یه‌كێك له‌ زێده‌ڕۆییه‌كان، چه‌ند تۆمەتبارێك به‌ شەو سەقفی هەیڪەلەڪێكی خانوویان بەستبوو و دواتریش ڪۆنڪریتیان ڪردووە.

“تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڵاتوون و تاوه‌كو ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراون، له‌هه‌ر كاتێكیش ده‌ستگیر بكرێن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت” ئه‌مه‌ش قسه‌ى وته‌بێژى پۆلیسی راپه‌ڕینه‌.

دهۆك زێده‌ڕۆییه‌كانى كاره‌با له‌ مه‌زره‌عه‌ و گون...

دهۆك زێده‌ڕۆییه‌كانى كاره‌با له‌ مه‌زره‌عه‌ و گونده‌كان ده‌بڕێت