لە کەرکوکیش هێرشیان ئەنجامداوە
دەزگای دژەتیرۆری عێراق: دوو تیرۆرستمان لە سلێمانی دەستگیر کرد
964+
ژووری هەواڵ
دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی “تیرۆر” راگەیاند و دەڵێت، لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێم لە پارێزگای سلێمانی دەستگیریان کردوون.
ئەمڕۆ شەممە 12.10.2024، دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، لەسەر بنەمای زانیاری زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە سلێمانی و ناوچەیەکی دیکە ئەنجامداوە و دوو “تیرۆرستیان” لە سلێمانی دەستگیر کردووە لەگەڵ بەرپرسێکی ئەمنی داعش لە پارێزگای ئەنبار.
ئەو بەرپرسە ئەمنییەی داعش، کە لە ئەنبار دەستگیر کراوە، “پێشتر بەشداری زۆرێک لە شەڕەکانی [داعشی] کردووە لە پارێزگاکە”.
لە پارێزگای کەرکوکیش، هێزەکانی عێراق چەند هێرشێکی ئاسمانیان ئەنجامداوە و 13 پێگەی چەکدارانی داعشیان کردووەتە ئامانج کە بۆمبیان تێدا بووە.
دژەتیرۆر: تیرۆرستێکمان دەستگیر کرد وەک شوان کاریکردووە
داعش
لە لایەن ئیتالییەكانەوە
پێداویستى پزیشکی پێشکەش بە نەخۆشخانەی راپەرینی فێرکاریی منداڵان کرا
" ناسنامەی بۆ کەسوکاری داعش دروستكردووه"
فەرمانبەرێکی باری شارستانی کەرکوک به 10 ساڵ زیندانى حوكمدرا
"ئەندامی داعش بوون"