هێشتا نەگەیشتووەتە هەرێم

بەغدا بڕیاری دا بە ناردنی 45 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جوتیاران

964+

ژووری هەواڵ

حکومەتی عێراق بڕیاری دا بە خەرجکردنی 45 ملیار دیناری دیکە بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ شەممە 12.10.2024، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، لەو 45 ملیار دینارە، 20 ملیاری بۆ سلێمانی و هەڵەبجە، 15 ملیاری بۆ هەولێر و 10 ملیاریشی بۆ جوتیارانی پارێزگای دهۆک خەرج دەکرێت.

“بەیانی چەکی پارە دەگات و رێکاری کارگێڕی و دارایی دەگیرێتەبەر بۆ ئەوەی پارەکە بێتە سەر حسابی وەزارەتمان”، نەوزاد شێخ کامیل وای وت.

تا ئێستا حکومەتی عێراق 60٪ـی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە، کە بڕەکەی 333 ملیار دینارە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی هەرێمەوە بڵاوکراونەتەوە، لە کۆى 577 ملیار و 500 ملیۆن دینار، تەنیا بڕى 244 ملیار و 500 ملیۆن دینارى شایستەى گەنمى جوتیاران گەیشتووەتە هەرێمى کوردستان.

وەزارەتی بازرگانی هەرێم: نازانین کەی بەغدا 333 ملیارەکە...

وەزارەتی بازرگانی هەرێم: نازانین کەی بەغدا 333 ملیارەکەی جوتیاران دەنێرێت