لە شەش مانگدا

نزیکەی 650 هەزار کەس لە حاجی ئۆمەرانەوە هاتوچۆیان کردووە

964+

شۆڕش قادری

لە ماوەی شەش مانگدا نزیکەی 650 هەزار کەس کە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە هاتوچۆیان کردووە و رێژەکە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادی کردووە.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لە زاری عەلی ئەکبەر ئەشرەفی بەڕێوەبەری گومرگی حاجی ئۆمەران لە دیوی ئێران، بڵاویکردووەتەوە، “لە 21.3.2024 تا 21.9.2024، 642 هەزار و 250 گەشتیار لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە هاتوچۆیان کردووە و بەراورد بە ساڵی رابردوو لەو کاتەدا، رێژەکە 69٪ زیادی کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ماوەیەدا دوو هەزار و 309 پاس و هەشت هەزار و 957 ئۆتۆمبێلی تایبەت لە حاجی ئۆمەرانەوە هاتوچۆیان کردووە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لە سەر ئەو پرسە، 964 پەیوەندی بە سیروان بارزانی وتەبێژی دەروازی نێودەوڵەتی حاجی ئومەرانەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.

مەرزی حاجی ئۆمەران لە 25 کیلۆمەتری قەزای چۆمان و 11 کیلۆمەتری شاری پیرانشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە و بە یەکێک لە دەروازە بازرگانییە سەرەکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەقەڵەم دەدرێت.

هاتوچۆی گەشتیار بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و پاس لە دەروازەی ...

هاتوچۆی گەشتیار بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و پاس لە دەروازەی حاجی ئۆمەران راگیرا

زیاتر لە 250 هەزار زیارەتکار لە حاجی ئۆمەران و مونزەرییە...

زیاتر لە 250 هەزار زیارەتکار لە حاجی ئۆمەران و مونزەرییەوە گەیشتوونەتە کەربەلا