نابیستێک:
“کاندیدان هیچ پەیامێکیان بۆ نابیستان نییە”
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
نابیستان نیگەرانن لە کاندید و لایەنە سیاسییەکان کە لە بانگەشەى هەڵبژاردندا هیچ پەیام و پڕۆژەیەکیان بۆ نابیستان نییە.
ئەلەند عەلى گەنجێکى نابیستى تەمەن 19 ساڵە و یەکەمجارە دەتوانێت مافى دەنگدانى هەبێت، وەک باسى دەکات لەو بانگەشەیەدا کاندیدان و لایەنە سیاسییەکان هیچ پەیام و پڕۆژەیەکیان بۆ نابیستان نییە، تەنانەت بانگەشەکانیان تەنیا بۆ خەڵکى بیسەرە و نابیستان لە دەرەوەى بانگەشەن.
964 تێبینى کردووە، هیچ کاندید و لیستێک بە زمانى ئاماژە پەیامى بۆ نابیستان نەبووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح